بۆ پشتگیری دۆلفین

ئێستا ئەتوانن پشتگیریمان بکەن بە شێوەی ڕاستەوخۆ تا پەرە بە کارەکانمان بەین ئەم بڕە پارەیەی کە پێوەی پشتگیریمان ئەکەن وا ئەکات تێچووی ساڵانەی سایت بەین ئەمەش یەکـ لە بارگرانیەکانمان لەسەر لائەبات کە پێویستە ساڵانە لە گیرفانی خۆمان پارە بەین، ئەمەش وا ئەکات ئەم پارەیەیی بۆ ئەم کارە دامان نابوو بیدەین بە شتی تر و پڕۆژەی تر وەکو دروستکردنی ئەپێکی پێشکەوتوو بۆ ئەنیمێ و زۆر پڕۆژەی تر کە لە پلانماندا هەیە بەڵام پێویستی بە پشتگیری جدی هەیە.

لە هەستتان ئەگەین کە بەشێکی زۆر حاڵی ماددی ڕێگە بەوە نایات پشتگیریەکی وا بکات بەڵام هەموومان بە لایەنی کەمەوە چەن هەزارێکمان هەیە، لای خۆت زۆر کەمە بەڵام ئەگەر %5ـی ئەو کەسانەی سەیری سایت ئەکەن هەفتانە تەنیا 1-2 هەزارێکـ پشتگیری سایت بکەن وا ئەکات گشت تێچووی هۆست و سپۆنسەر و سایت و ئەپ پڕکاتەوە! وا ئەکات بە ماوەیە زۆر کەم تیمەکە و پڕۆژەکە زۆر زەبەلاحتر بێت...

1- پارەدانی ساڵانە و پێداویستی سایت
2- نوێکردنەوە و گۆڕانکاری سایت
3- دروستکردنی ئەپێکی پرۆفیشناڵ و تایبەت
4- پڕۆژەیەکـ حەز ئەکەین سوپرایز و تایبەت بێت
5- یەکـ لە ئاوات و پلانە گەورەکانمان (ڤیستڤاڵێکی تایبەت بە ئەنیمێ).
6- لە داهاتووشا بەپێی توانا ئەگەری هەیە بتوانین شتێ بەوانە بەین کە ماندوو ئەبن و کاری وەرگێڕان و شتەکەن

ئەمانە بە شێوەیە گشتی ئامانجمانن وە چەندین فکرەی ترمان هەیە و ان شاءاللە وردە وردە شتی ناوازەتان پێشکەش ئەکەین و بەهۆی ئێوەوە بەردەوام ئەبین وەکـ هەموو جارێکـ و لەهەموو شوێنێ وتراوە گرنگـ نیە ئەو بڕەی ئەیدەیت چەنە گرنگـ ئەوەیە بەژدار بیت و پشتگیریمان بکەیتــ💖

ئەگەریش لە توانات نیە یان ڕێگریەکت هەیە ئەوە سەیرکردنی بەرهەمەکانمان و دەست خۆشیەکەت هەموو شتێ ئەهێنێت لای ئێمە ئەم هەنگاوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری ئێوەیەو زیاتر نا...